5
خوڕەماوا- مەریوان؛ دەسبەسەری دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
ک.م.م.ک:
یەکشەممە ١٤ی بەفرانباری٢٧٢٥ی کوردی، ئەمید ڕاوەند هاوڵاتی خەڵکی مەریوان، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لە ناو شاردا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا. بەرلەوەیش، هەینی ١٢ی بەفرانباری٢٧٢٥ی کوردی، سەجاد بەهرامی گراوەند هاوڵاتی ٣٢ساڵ تەمەنی خەڵکی خوڕەماوا بەهەمان شێوە و بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەسبەسەر کرابوو.
بەپێی زانیارییەکان، بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم دوو هاوڵاتییە بۆ وەرگرتنی زانیاری سەبارەت بە شوێنی ڕاگیران، دۆخی تەندرووستی و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵیان تا ئێستە بێ ئەنجام ماوەتەوە.
ق.ش
The post appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.