ك م م ك:
یەکشەممە ١٤ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی لە کاتژمێر ٥ی ئێوارە، ئیمان چێشتە، خوێندکاری بەشی یاسا لە زانکۆی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
بە پێی زانیاری گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئیمان چێشتە، کوڕی بەهمەن چێشتە، لە سێڕای دارلەکی شاری مەهاباد دەستگیر کرا و دوای دەستبەسەرکردن بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
ئیمان، تەمەن ٢٣ ساڵ، دانیشتووی پیرانشارە و خوێندکاری بەشی یاسا (حقووق) لە زانکۆی مەهابادە.
هەروەها بە پێی زانیارییە بەردەستەکان، هێزە ئەمنییەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هاوکات ماڵی باوکی لە پیرانشار پشکنین کردووە و هەندێک کەلوپەل، وەک لەپتاپ و شتە تایبەتییەکانی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی سەبارەت بە شوێنی گرتن، بارودۆخی تەندروستی و هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئیمان چێشتە بڵاو نەکراوەتەوە، ئەمەش نیگەرانییەکی قووڵ دروست دەکات لەسەر سەلامەتی و مافە بنچینەییەکانی ناوبراو.
ج. ع
The post ئیمان چێشتە لە مەهاباد دەستبەسەر کرا appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.