مانگرتنی گشتی لەلایەن دووکاندارانی بازاڕ لە شارە جیاجیاکانی کوردستان

ک.م.م.ک.:

ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٥، دوابەدوای بانگەوازی لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (ناوەندی وتووێژ) بۆ مانگرتنی گشتی بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان لە جوگرافیای ساختەی ئێران و ڕاگەیاندنی پاڵپشتی لەگەڵ ناڕازییانی ئیلام، کرماشان و لۆڕستان، دووکانداران و کاسبکارانی بازاڕ لە ژمارەیەکی زۆر لە شارەکان پەیوەست بوون بەو مانگرتنانە.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، بازاڕ و یەکەکانی سەندیکا لە شارەکانی سنە ، مەریوان، بۆکان، سەقز، پاوە، دێولان، مەهاباد، دیواندەرە، بیجاڕ، کامەران، شاباد، ئیلام، سەرپێڵی زەهاو، پیرانشار، کرماشان، ورمێ و ڕەوانسەر لە وەڵامی ئەم بانگەوازە داخران.

E.Sh

The post مانگرتنی گشتی لەلایەن دووکاندارانی بازاڕ لە شارە جیاجیاکانی کوردستان appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە