لۆردگان؛ کوژرانی چوار هاوڵاتی خۆپیشاندەر بەتەقەی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕێژیمی ئێران

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی kmmk، لە لۆردگانی پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری، چوارشەممە ١٧ی بەفرانباری٢٧٢٥ی کوردی، لە ڕەوتی ناڕەزایی دەربرینە گشتگیرەکان لە ئێران، پێنج هاوڵاتی بەناوەکانی فەرهاد ڕەحیمی دوودرایی، بەهمەن فەتحی، مەهدی مووسەوی، محەممەد مووسەوی و ئەبوولفەزل خالیدی بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕێژیمی ئێران کوژراون.

سەرچاوەی kmmk، پشتراستی کردەوە، لە ڕەوتی ناڕەزایی نیشاندانی چەندد ڕۆژە لە لۆردگان، هێزە سەرکوتگەر و چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران خۆپیشاندەرانیاندایە بەر دەسڕێژ و لەکۆتاییدا بووە هۆی کوژرانی هاوڵاتیان و چەندد هاوڵاتی دیکەیش بریندار کراوە.

سەرچاوەکە ڕوونی کردەوە کە بەهمەن فەتحی یەکێک لە گیانبەختکردووانی ئەو ڕۆژە خێزاندار و باوکی دوو منداڵی بچووکە.

هەروەها کوتی، بەهۆی تێهەڵچوونی ناوبەری خەڵکی خۆپیشاندەر و هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕێژیم ی ئێران، دوو کەس لە سەرکوتگەرانی ڕێژیمیش لە تۆڵەی گیانبەختکردوان کوژراون.

ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرەتای دەسپێکردنی خۆپیشاندانەکانی بەفرانباری٢٧٢٥ی کوردی، لە ڕووبەڕووبوونەوەی زۆرەدارانو لەگەڵ خەڵکی شارەکانی کوردستان، وەکوو ئیلام، لوڕستان، کرماشان، چوارمحاڵ و بەختیاری، کۆهکیلوویە و بویرئەحمەد بە ئامانجی کوشتنی خۆپیشاندەران تەقە دەکەن و تا ئێستە بەپێی ئاماری سەرچاوە مافی مرۆییەکان پتر لە ٣٠ی کەس لە هاوڵاتیانی کورد لەم خۆپیشاندانانە گیانیان بەخت کردووە.

ق.ش

The post لۆردگان؛ کوژرانی چوار هاوڵاتی خۆپیشاندەر بەتەقەی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕێژیمی ئێران appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە