هەڕەشە لە بلۆگەری ناسراوی ئیلامی

ک.م.م.ک:

میلاد کەرەمی بلۆگەری ناسراوی خەڵکی ئیلام لە پۆستێکی ئینستاگرامی دا کە بە ڤیدیۆ بڵاوی کردۆتەوە دەڵێ: چەندد ڕۆژی ڕابردوو لەڕێی پۆستێکی هاوشێوەوە پشتیوانی و هاوسۆزی خۆم بۆ خۆپیشاندەران ڕاگەیاندووە، پاش ئەوە دەیان جار لەڕێی ژمارەی نەناسراوەوە پێوەندیم پێوە کراو ئازاری زۆر درام و درامە بەر هەڕەشەی دەسبەسەری و حوکمی دادگا و خەڵکیش پێشوازی زۆری لێکردم و ئاستی ڤیۆی پشتیوانیەکەم زۆر بەرز بوویەوە، بەڵام لەڕووی ناچارییەوە سڕیمەوە. ناوبراو جەخت دەکاتەوە کە بەڵێ لەگەڵ خەڵکم و پشتیوان و هاوسۆزی ئێوەم و تا ئەم دۆخە کۆتایی پێ نەیەت لایڤی دیکە ناکەمەوە.

شیاوی باسە میلاد کەرەمی بلۆگەری ناسراو ڕۆژانە لایڤی دەکردەوە کە بە شوێنە سەخڵەت و هەڵەمووت و هەڵدێرەکاندا هەڵدەگەڕا بە چەشنێ کە لە توانای کەسدا نەبووە تەنانەت ئەوانەی سەیری ڤیدیۆکانی دەکەن موچڕکیان پێدادێ و سام دەیان گرێت.

ق.ش

The post هەڕەشە لە بلۆگەری ناسراوی ئیلامی appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە