ئیلام؛ ئاشکرابوونی ناونیشانی ١٨ کەس لە دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایی دەربڕینەکانی ناوچەی جافراوی میشخاس

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییە پشتراستکراوەکان، لە ڕێکەوتی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانناری٢٧٢٥ی کوردی، ناونیشانی ١٨کەس لە هاوڵاتیانی دەسبەسەرکراوی خۆپیشاندەری ئەم دواییانە لە شاری جافراوی میشخاس سەربە ئیلام ئاشکرا کراوە. ئەم کەسانە هەنووکە بەبێ دەسڕاگەیشتن بە پارێزەر و دۆخی ئاڵۆزی یاسایی ڕاگیراون.

ناونیشانی دەسبەسەرکراوان بریتییە لە: فەرهاد ئەحمەدی، موحیم شابازی، بارام جەریدە، نیما ئەلگە، موجتەبا گەردەلی، ڕەزا نەورووزی، ئەحمەد نامخودایی، مێهرداد سادقی، فەرهاد لوتفیپوەر، محەممەد ئیسەلامی، جەلال ئیبراهیمئ، ڕەزا داراییزادە، مێهرداد هاشمی، سەجاد ئەحمەدی، عەلی باوای، محەممەد حەیدەرزاد، سەجاف محەممەدحسەینی و سەجاد شوکری. تا ئێستە زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران، دۆخی تەندرووستی و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتیانە بەردەست نییە.

ق.ش

The post ئیلام؛ ئاشکرابوونی ناونیشانی ١٨ کەس لە دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایی دەربڕینەکانی ناوچەی جافراوی میشخاس appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە