مەریوان؛ دەسبەسەری مێرمنداڵێکی برینداری شۆڕشی ژن ژیان ئازادی

ک.م.م.ک:

سێشەممە ١٦ی بەفرانباری٢٧٢٥ی کوردی، فوئاد نیکپەی مێرمنداڵی ١٧ساڵ تەمەنی خەڵکی گوندی نێ سەربە شاری مەریوان، لە هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆسەر ماڵەکەی بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.

بەپێی کوتەی فارووق نیکپەی باوکی ئەم مێرمنداڵە دەسبەسەرکراوە کە دانیشتووی وڵاتێکی ئەورووپئیە بۆ هەوالگریkmmk، هێزرکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە مەریوان لەو ڕێکەوتە هەڵیانکوتاوە سەرماڵی ئەم هاوڵاتییە و وێڕای بێڕێزی بە هاوسەر و منداڵەکانی و تونداژۆیانە، فوئادی نیکپەییان دەسبەسەر کردووە.

شیاوی باسە کە ئەم مێرمنداڵە لە برینداران و دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی ـیە کە پێشتر بەتەقەی هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران بریندار کراوە و هێشتا لەژێر چاوەدێری پزیشکیدایە، بەچەشنێکە بەپێی زانیارییەکان نێزیک بە ٥٠ ساچمە لە پێیدا ماوەتەوە.

ق.ش

The post مەریوان؛ دەسبەسەری مێرمنداڵێکی برینداری شۆڕشی ژن ژیان ئازادی appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە