تاران-خوڕەماوا؛ دەسبەسەری دوو هاوڵاتی گەنج لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، لە درێژەی دەسبەسەرییە هەڕەمەکی و بەربڵاوەکانی هاوڵاتیان، هەینی ١٢ی بەفرانباری٢٧٢٥ی کوردی، ئەمیررەزا سلێمانی مێرمنداڵی ١٧ساڵ تەمەنی خەڵکی کەنگاوەر و دانیشتووی تاران، هەروەها دووشەممە١٥ی بەفرانبار، فەردین شاکەرەمی هاوڵاتی ٢١ساڵ تەمەنی خەڵکی خوڕەماوا لەلایەن هێزر ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراون.

دەسبەسەری ئەم هاوڵاتیانە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی بووە و تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هەوڵی بنەماڵەی ئەم هاوڵاتیانە بۆ وەرگرتنی زانیاری لە شوێنی ڕاگیران، دۆخی سڵامەتی و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵیان بێ ئەنجام ماوەتەوە.

ق.ش

The post تاران-خوڕەماوا؛ دەسبەسەری دوو هاوڵاتی گەنج لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە