دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتی لە دەڕەشار و گیەڵانی غەرب

ک.م.م.ک.:

لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا لانیکەم سێ هاووڵاتی لە شارەکانی گیەڵانی غەرب و دەڕەشار بە شێوەیەکی هاوشێوە و بەبێ فەرمانی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٥، سەلام عارف خانلەری دانیشتووی شاری دەڕەشار و بێهنام بۆلەنددۆخت دانیشتووی شاری گیەڵانی غەرب لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. هەر لەو پێوەندییەدا، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانبار، نەوید نەجەفی، دانیشتوویەکی دیکەی شاری گیەڵانی غەرب، لەلایەن هەمان هێزەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

The post دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتی لە دەڕەشار و گیەڵانی غەرب appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە