مەریوان; ڕاگواستنی ئاروین نیکپەی بۆ زیندان بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەی

ک.م.م.ک:

سێشەممە ١٦ی بەفرانباری٢٧٢٥ی کوردی، ئاروین نیکپەی هاوڵاتی خەڵکی گوندی نێ سەربە مەریوان، بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی ٣ ساڵ زیندانی تەعزیری بۆ زیندانی ڕێژیمی ئێران لەو شارە ڕاگوازرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتییە لە ڕێبەندانی٢٧٢٢ی کوردی، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و لەلایەن سیستەمی قەزاییەوە بەتۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی بە ١١ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو. ئەم حوکمە پاش بەرزکردنەوە سکاڵا و تێپەرکردنی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە بۆ سێ ساڵ زیندانی تەعزیری داشکا.

ق.ش

The post مەریوان; ڕاگواستنی ئاروین نیکپەی بۆ زیندان بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەی appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە