لانیکەم ٩هاوڵاتی خەڵکی ئاودانان لە پێوەندی لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانە دەسبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

لەماوەی ڕۆژانی پێنجشەممە١٨ و هەینی ١٩ی بەفرانباری٢٧٢٥ی کوردی، لانیکەم ٩ هاوڵاتی خەڵکی ئاودانان لە پێوەندی لە گەڵ خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانە و بەبێ نواندنی هەر چەشنە حوکمێکی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.

ناونیشانی دەسبەسەرکراوان؛ ڕەحمەت ڕەشیدی، ئەشکان سەبزی، بێهرووز شێخی، عارف میرزایی، عەلی ئەحمەدی، ئەمیرحسەین خانمحەممەدی، ئارمین پیرانی، مستەفا سەفار و ئارمان کەرەمی ناسراون.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، زانیاری ورد سەبارەت بە شوێنی ڕاگیران، دۆخی سڵامەتی و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە ئەستۆیان بەردەست نییە.

ق.ش

The post لانیکەم ٩هاوڵاتی خەڵکی ئاودانان لە پێوەندی لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانە دەسبەسەر کرا appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە