5
ک.م.م.ک:
لە درێژەی شەپۆلی بەرینی سەرکوتی خۆپیشاندانە گشتگیرەکان و دەسبەسەری بەکۆمەڵ، پێنجشەممە١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، پێنج پەرستار و کادێری دەرمانی نەخۆشخانەی دێلوڕان بەناوەکانی حسەین کەرەمی، ئەحەد خەسرەوی، ئێحسان ئەحمەدی، ئەحمەد زەینی و محەممەد مورادی بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کران.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتیانە بەتۆمەتی تیمارکردنی بریندارانی خۆپیشاندانە گشتگیرەکانی ئەم دواییانە لە هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکانیان توداژۆیانە دەسبەسەر کراون.
ق.ش
The post دێلوڕان؛ دەسبەسەری توندووتیژانەی پێنج پەرستار بەتۆمەتی تیمارکردنی بریندارانی ناڕەزایی دەربڕینەکان appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.