چناران؛ گیانی لەدەستدانی چوار هاووڵاتی کورد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان

ک.م.م.ک:
چوارشەممە ١٧ی بەفرانباری ۲۷۲۵ی کوردی، لە کاتی سەرکوتی توندی ناڕەزایەتییە گشتییەکان لە شاری چناران، سەر بە پارێزگای خۆراسانی باکور، چوار هاووڵاتی کورد بە ناوەکانی ڕووح‌اللە ستارە‌مشتری، مۆرتەزا جەهانبەخش، مەهدی قوربان‌دوست و مەهدی وەلی‌دوست، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئێران گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم هاووڵاتییانە لە کاتی ناڕەزایەتییەکاندا، گولە بەر سەروچاویان ئەکەوێت و گیانیان لە دەس دەدەن.

بەکارهێنانی چەکی گەرم دژی خەڵکی مەدەنی و ناڕازیان، بێ گومان نموونەیەکی ئاشکرای سەرکوتی توندوتیژ، تێکدانی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤ و بنەما سەرەتاییەکانی یاسایی و مرۆڤایەتییە.

ب.ئ

The post چناران؛ گیانی لەدەستدانی چوار هاووڵاتی کورد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە