ک.م.م.ک:
لە کاتێکدا بڕینی تەواوی ئینتەرنێت لە ئێران بۆ مەبەستی سەرکوتکردنی خۆپیشاندانە گشتییەکان، رۆشتوەتە پێنجەمین ڕۆژی خۆی، بڵاوکردنەوەی هەواڵ و ئاماری بریندار و دەسبەسەر کراوان بە توندی سنووردار کراوە، ڕاپۆرتە تازەکان باس لە ناسینەوەی پێنج هاووڵاتی دەکەن کە لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ڕۆژانی پێنجشەممە ١٨ و یەکشەممە ٢١ی بەفرانباری ۲۷۲۵ی کوردی، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان گیانیان بەخت کرد.
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانبار، «مۆبین فیلی» ٢١ ساڵ تەمەن، خەڵکی شاری زەرنە لە ناوچەی ئەێوان، «ئەمیرعەلی حەیدەریجەعفرئابادی» گەنجێکی ١٧ ساڵ تەمەن خەڵکی کرماشان، «هەڵاکۆ ئەێوانی» خەڵکی شاباد و «ئاکۆ محەمەدی» هاووڵاتییەکی خەڵکی سەلاس باوەجانی و نیشتەجێی قشم، لە کاتی تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان کوژران.
هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی دی، «دیار پورچەریق»، هاووڵاتییەکی ٣٢ ساڵەی خەڵکی سەڵماس و نیشتەجێی تاران، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێران گیانی لەدەستدا.
ب.ئ
The post دەرکەوتنی ناسنامەی پێنج کەس لە کوژراوانی خۆپیشاندانەکان، لەگەڵ بەردەوامبوونی نەبونی ئینتەرنێت appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.