شاباد؛ گیانلەدەستدانی یەکێک لە بریندارەکانی ناڕەزایەتییەکان و فشاری دەزگا ئەمنییەکان بۆ سەر بنەماڵەکەی

ک.م.م.ک.:

چوارشەممە، ٢٤ی بەفرانباری ٢٧٢٥، ئەمیر عەلی جەلیلیان، هاووڵاتییەکی تەمەن ٦٥ ساڵ و شۆفێری بارهەڵگر خەڵکی شاری شائاباد کە لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکاندا لە ڕۆژی ١٨ی بەفرانبار بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بریندار ببوو، دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بەهۆی سەختی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانە خەوێندرابوو، گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، دوای گیانلەدەستدانی ئەم هاووڵاتییە، دەزگا ئەمنییەکان فشار دەخەنە سەر بنەماڵەکەی لە هەوڵێکدا بۆ دروستکردنی سیناریۆ و گەڕاندنەوەی کوشتنەکە بۆ حزبییە کوردییەکان. ئەم سەرچاوانە ئەوەشیان زیاد کردووە کە بەرپرسانی ئەمنی هەڕەشەیان لەو بنەماڵەیە کردووە کە ئەگەر ئەم سێناریۆیە قبوڵ نەکەن ئەوا دەبێت ٧٠٠ ملیۆن تمەن بدەن بۆ ڕادەستکردنەوەی تەرمی ئەمیر عەلی جەلیلیان.

E.Sh

The post شاباد؛ گیانلەدەستدانی یەکێک لە بریندارەکانی ناڕەزایەتییەکان و فشاری دەزگا ئەمنییەکان بۆ سەر بنەماڵەکەی appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە