3
ک.م.م.ک.:
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی بەفرانباری ٢٧٢٥، حوکمی ئێعدامی کوورش بۆزۆرگمێهر لە زیندانی ناوەندیی ڕێژیمی ئێران لە شاری سنە بە تۆمەتی “شەڕکردن لە ڕێگەی دزی چەکدارییەوە” بەڕێوە چوو.
هەروەها، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٤ی بەفرانبار، بۆرزوو مێهدینیا لە زیندانی مەلایر و فەرشاد حەیدەریکیا لە زیندانی بۆجنوورد بە هەمان تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکان” لە سێدارە دراون. هەر لەو ڕۆژەدا سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی ئیحسان ئەنساری، عەزیز موراد حوسێنی و مێهرشاد ئەسەدەبادی بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە زیندانەکانی قوچان، ئەسفەڕاین و مەهاباد بە ڕیز لە سێدارە دران.
E.Sh
The post جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی بەلانی کەمەوە ٦ هاووڵاتی لە ماوەی دوو ڕۆژدا appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.