تاران؛ کوژرانی عەلی عەباسی دوای تەقەی ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و ڕادەست کردنەوەی تەرمەکەی لە بەرامبەر پارەدا

ک.م.م.ک.:

ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٥، عەلی عەباسی، گەنجێکی تەمەن ١٩ ساڵی خەڵکی گیەڵان و دانیشتووی تاران، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکاندا بووە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران. دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە و ئەنجامدانی نەشتەرگەری، دیارنەما و دواجار تەرمەکەی لە ٢٠ی بەفرانبار لەنێو کوژاوەکانی پزیشکی دادوەری لە کەهریزاک ناسێندرایەوە.

پێشتریش چەندین حاڵەتی گواستنەوەی ناڕازیان و خۆپێشاندەران لە لایەن هێزە ئەمنییەکان لە نەخۆشخانەوە تۆمار کرابوو. هەروەها سەرچاوە ئاگادارەکان باس لەوە دەکەن کە تەرمی عەلی عەباسی دوای پێدانی ٧٠٠ ملیۆن تۆمان ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوە.

E.Sh

The post تاران؛ کوژرانی عەلی عەباسی دوای تەقەی ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و ڕادەست کردنەوەی تەرمەکەی لە بەرامبەر پارەدا appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە