بیجار؛ کوژرانی سۆران فەیزی زادە دوای لێدانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و بە نهێنی بەخاک ئەسپێرکرانی تەرمەکەی

ک.م.م.ک.:

ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٥، سۆران فەیزی زادە، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز و دانیشتووی بیجاڕ، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەم شارەدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بە توندی لێیدرا و دەستبەسەر کرا. دوای ڕۆژێک بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بۆ نەخۆشخانەی کەوسەر لە شاری سنە گوازرایەوە و لەوێ گیانی لەدەست دا.

بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، تەرمی سۆران فەیزی زادە بەبێ ئاگاداری بنەماڵەکەی، بە نهێنی لە شوێنێکی ئاشکرا نەکراو لە سەقز بە خاک سپێردرا.

E.Sh

The post بیجار؛ کوژرانی سۆران فەیزی زادە دوای لێدانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و بە نهێنی بەخاک ئەسپێرکرانی تەرمەکەی appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە