ک.م.م.ک:
لەگەڵ تێپەڕبوونی دوو حەوتوو لە سەرکوتی خوێنینی خۆپیشاندانە گشتگیرەکان لە شارە جیاجیاکانی جوگرافیای ئێران، ناونیشانی پێنج هاوڵاتی کورد کە لەم خۆپیشاندانانە گیانیان بەخت کردبوو، دەرکەوتوون.
بەگوێرەی هەواڵەکە، پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری٢٧٢٥ی کوردی، میلاد ئەتمانی و هەینی ١٩ی بەفرانبار محەممەدڕەزا عەبدولڕەحمانزادە، مێرمنداڵی ١٦ساڵ تەمەن، هەر دوو خەڵکی سەڵماس، لەڕەوتی خۆپیشاندانە جڤاکییەکان لە تاران بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران کوژران.
هەروەها لە ڕۆژی ١٨ی بەفرانبار مەیسەم کۆرانیان و ئەمین سەلامی خەڵکی کرماشان و دوکتۆر سەجاد کیانی، پزیشکی ددانی خەڵکی شاباد، لە شارەکانی خۆیان ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە کرانە ئامانج و گیانیان لە دەست دا.
ق.ش
The post دەرکەوتنی ناونیشانی پێنج هاوڵاتی کوردی گیانبەختکردوو لە سەرکوتی خۆپیشاندانەکانی بەفرانبار appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.