ک.م.م.ک.:
سەرەڕای داخستنی ئینتەرنێتی سەرتاسەری لەلایەن دەسەڵاتدارانی ڕێژیمی نامەشروعی ئێرانەوە بە ئامانجی شاردنەوەی سەرکوت و کوشتنی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان، ناسنامەی شەش کوژراوی دیکەی کوردی ئەو ناڕەزایەتیانە پشتڕاست کراوەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٥، مەهنا دۆکووشکانی هەرزەکاری تەمەن ١٨ ساڵ و فەرزاد خەیردار تەمەن ٣٧ ساڵ کە هەردووکیان خەڵکی شاری کرماشانن، لە کاتی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لەم شارەدا گیانیان لەدەستدا.
هەروەها حەسەنعەلی نەورۆزی سامڵە، هاووڵاتی تەمەن ٥٤ ساڵ، خەڵکی کرماشان و دانیشتووی شاری مەشهەد، لە هەمان ڕۆژدا لە شاری مەشهەد کوژرا.
لە درێژەی ئەو سەرکوتانەدا، ئارمین دادفەر، گەنجێکی تەمەن ٢١ ساڵانی خەڵکی بەدرە، لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانبار لە شاری ئیلام کوژرا.
هەروەها ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانبار، مەسعوود سادقی تەمەن ٣٧ ساڵ خەڵکی سەرپێڵی زەهاو و دانیشتووی تاران لەو شارە کوژرا.
جگە لەوەش ئاریان محەممەدی تەمەن ٢٥ ساڵ خەڵکی سەقز، ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانبار لە دوورگەی کیش گیانی لەدەستدا.
E.Sh
The post پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەی شەش کوژراوی سەرکوتی خوێناویی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.