بۆ ئەمێر کەریمی یەکان

مەنسوور سدقی

مەنسوور سدقی

پاش ڕووخانی ڕێژیمی پەهلەوی و هێنانە سەر کاری جەمهووری ئیسلامی بە دەستی زلهێزانی ڕۆژئاوایی دەرفەتێک بۆ خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاتەپێش و هەر لە سەرەتاوە رۆشنبیران و خەلک داسەپانی رێژیمی ئیسلامی یان ڕەت کردەوەو کەسایەتی سیاسی و ڕۆشنبیرانی بە ئەزموون هەستان بە فێرکردنی خەڵک بۆ ئەوەی خۆیان ئیدارە بکەن. کۆمەڵەش هێزی چەکداری ڕێکخست بۆ دیفاع لە ئیرادەی خەڵک بەرانبەر بە دەستدرێژی وپەلامارەکانی رێژیمی ئیسلامی ئێران. بنکەکان لە شارەکان دامەزران ، کتێبخانە لە هەموو گەڕەکەکان دایر بوون و پڕکردنەوەی لە هەموو چەشنە کتێب و گۆڤارێک. ئەوانەی کە تووشی مادە هۆشبەرەکان بوون یارمەتیدان بۆ پاکبوونەوەیان. سەرە ڕای گەمارۆی ئابووری کوردستان لە لایەن ڕێژیمەوە، خەڵکی یار و هاوکاری یەکتر بوون بۆ ژیان و جورم و خەتای ناو کۆمەڵگا گەیشتە کەمترین ئاست. کۆمەلە دەستی دایە هەوڵێکی بەربڵاو بۆ فێرکردن و داکۆکی لە مافی یەکسان بۆ ژن و پیاو و سەرەڕای تەبلیغی ژەهراوی ڕیژیم و کۆنەپەرستان ژنانی هاندا و هێنایە ریزی خەباتی سیاسی و تیکۆشان لە هەموو بوارێکی کۆمەلایەتی . دیفاعی سەرسەختانەی لە ئازادی بێ سنووری بیروڕا دەکرد و ڕێگای بۆ دیالۆگی مەنتیقی خۆش دەکرد.

کۆمەڵە پشتگری تەواوی لە فێر بوونی زمانی دایکی دەکرد و بۆ ئەم مەبەستەش کتێبی چاپ دەکرد و بە موعەلیم و پێشمەرگەوە واتە ئەوانەی شارەزای زمانی کوردی بوون لە شار و دێ وانەی کوردی دەگوترا یەوە. گرینگتر لە هەموو کۆمەڵە خەڵکی فێر کرد کە چۆن لە ڕێگای شۆراکانی هەڵبژێردراوی خۆیان کۆمەڵگا و ژیانیان بە دەستی خۆیان ئیدارە بکەن . دەستی ئاغاواتی لە سەر جووتیاران کورت کردەوە و زەویەکانی خستەوە ژێر دەستی جووتیاران و فێری بەرهەم هێنانی هەرەوەزی کردن کە تا ئێستاش لە زۆر شوێن ڕێژیم نەیتوانیوە ئەو دەسکەوتانەیان لێ بسێنێتەوە. کۆمەڵە بە پێناسەی خۆی وەک ڕێکخراوێکی چەپ و مارکسیست لە هەموو ئەزموونێک بە پێی توانای ئەودەمی خۆی پاڵپشتی بزووتنەوەی کرێکاری بووە لە کوردستان و ڕؤڵی بەرچاوی هەبووە . لە شەڕی ماڵوێرانکەر ی ٨ساڵەی ئێران و ئێراق بەردەوام ڕوونکردنەوە و تەبلیغی دژ بەو شەڕە بووە . هاتنی ژنان و پیاوان بو ڕیزەکانی کۆمەڵە بەردەوام بوو و خەڵکیش شان بە شانی ڕۆڵەکانیان لە هەموو بوارێ بە دڵسۆزیەوە بەهاێێکی گەورەیان بۆ پاراستنی خۆیان و دەسکەوتەکانیان دا وە و ئێستاش لە گەل جیلی نوێ بەردەوامن .کەس ناتوانی ئەو هەموو ئینسانە بەتوانا و لەخۆبردووانەی رێزەکانی کۆمەڵە چ ئەوانە گیانیان لەم رێگایە لەدەست داوە و چە ئەوانەی هێشتا ماون و بە ردەوامن ، ناشیرین بکات . ئەمە ی نەیاران دەیکەن لە ڕاستی دا هەوڵی بە لاڕێ بردن ئەزموون و مێژووی خەباتی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە . ئەم مێژوو و ئەزموونە لای خەڵکە و داویان بە جێلی نوێش.

با چاوێکیش بە سەر فێرگەی پێشمەرگەی کۆمەڵە دا بخشێنین ، ژنان و پیاوانێک کە دەهاتن بۆ پەیوەست بوون بە ڕێکخراوی ئاشکرای کۆمەڵەوە پاش دڵنیا بوون لە هۆی هاتن و ڕابردوو و هەروەها تەمەن ،وەردەگیران . پاش تێپەڕ بوونی دەورە چڕی سیاسی و نیزامی دەهاتنە ڕیزی پێشمەرگەوە و تەنانەت بە دەگمەن کەسانێک بوون کە خوێندەواریان نەبوو فێر دەکران و لەوێش هەموو چەشنە کتێب و گۆڤار و نەشریاتی جەرەیاناتی سیاسی دیکەش بەردەست بووە . لە ناو ئێمە دا هەموو کاتێک مافی دەخالەت و دیالۆگ و ڕەخنە سنووری نەبووە و هاتن و رۆیشتنیش هەروەها دڵخوازانە.

بەڕاستی چۆن لەڕووتان دێ باسی شەڕ بکەن ، خۆ لەو کاتەوە ئێوە هاتوون سەرجەمی شەڕە زەرگەریەکانتان لەگەل هێزەداگێرکەرەکان)ئەزانم پێتان ناخۆشە دەڵێم داگیرکەر)، ناگات بە قەوارەی یەک شەڕی کۆمەلە کە بە درێژایی بوونی ئاشکرایان لە ناوچە کان بە هەزاران شەڕی سەرکەوتووانەی گەورە و بچووکیان بەڕێوە برد دژ بە پەلاماری داگیرکەران . شەڕی کۆمەڵە دژ بە پەلامارەکانی رێژێمی داگیرکەر بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانی بزووتنەوەی رزگاریخوازانە و خەڵکی کوردستان بوو کە هەمووی لای خەڵک بە بینین تۆمار کراوە . خۆ ئەو سەردەمە ئێمە بە زەحمەت چوار کامێرای بی کەیفییەتمان لابوو کە تۆماریان بکەین و ئێستای ئیوە نەبوو کە ئەنواعی موبیلی زیرەک و پرۆگرامی مێکس و ئینترنێت و … مان بووبی تا بە کەیف خۆمان پرۆپاگەند و درۆ بڵاو بکەینەوە . ئەوەی ئەمڕۆ ئێوە چاوی بینینیان نیە و بەم چەشنە دژایەتی ئەکەن هەر درێژە و گەشەی خەباتی بێ وچانی ئەو ڕۆژانەیە . زستانیش دەڕوات و ڕووڕەشی هەر بۆ زووخاڵ دەمێنێتەوە. ئەمە کورتەیەک بوو لەو سەرەتا سەختانەی کە ئێو هە نەبوون و ئێستاش دێمە سەر ئەوەی ئێوە کێن.
*********************
ئێوە کێن کە ئێستا بەئەدەبیات و شێوە تەبلیغی سپۆنسەرتان بە مێژووی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا دەڕشێنەوە . خەیاڵتان تەخت بێت هەموو خەڵکی ڕۆژهەڵاتی دەزانن کە لە قەرارێکی بەینی پ.ک.ک لەگەل رێژیمی ئیسلامی وەک پاشکۆێک دامەزران بۆ بەرگریکردن لە هاتنی خەڵک بۆ ناو کۆمەڵە و دێموکرات و هەر وەها هەول بۆ بەلاڕێ بردنی خەباتیان . بۆ ئەوەی باوەڕتان پێ بکەن لە هەردوولا بە شەڕی زەرگەری کەسانێک بکوژرێن. خەڵکی بە چاوی خۆیان بینیویانە کە دایم مەقەرتان لە پەنا و نزیکی هێزەکانی رێژیم بووە و ئێستاش هەر وایە . خەڵک هاتوو چووی ئێوەیان لە ناو شارەکانیش بینیوە و هەر وەها نەخۆشخانە کان . خەڵکی دەزانن بەو وەزعەی میلیتاریزە و هێزانە هەر بەرگەی دوو ڕۆژیش ناگرن و بە پێی ئاماری لاوانی دزراو و هەڵخلەتاویش قەبارەتان دەزانن. خەڵک دەزانن کە ئیمکاناتی ئێوە لە کوێوە دێت و هەر وەها دەزانن کە لە ناو ئێوە دا عەوامیلی رێژیمیش هەیە و تەنانەت بەشێکیان هاتوچۆی قەندیلیان هەیە . ئەها لەبیرتانە ئیسرائیل لە باشوور لێی کوشتن . ئەوە خەڵکیش دەیانزانی مەئمووری ئیتلاعات ، خەڵکی دەزانن ئەو بەشە هەڵسووڕاوە حەقیقیانە لە رۆژهەڵات کە باوڕیان پێ هێناون، پاش ماوەیەک گیراون و لە زیندانەکانی رێژیمی ئیسلامین.

خەڵک دەزانن مندالە دزراو و هەڵخڵتاوەکان لە ئەشکەوتان بە درو و تکراری هەموو ڕۆژەی چەند وشەی پووچ مێشکیان بەتاڵ دەکەن و لە قەندیل بە کوشتیان ئەدەن و بۆ ڕاگرتنی کەس و کاریان و مەجبوور کردن بە هاوکاری و هەڵخڵەتاندنی لاوانی دیکە پاش چەند ساڵ دەڵێن کوژراوە. هەڕەشە و کوشتنی ئە و لاوانەی توانیویانە لە دەست تان هەڵ بێن چی. ڕاستی بۆ ناڵێن تکنولوژی نامەرئی بوونمان داهێناوە بۆیە هێزە کانی ڕێژیم لە پەنای خۆیان نامانبینن . بۆ ناڵێن تکنۆلۆژی مۆبایل و سیم کارت ئینترنێت مان بۆ خۆمان داهێناوە . ڕاستی ژیارگول لە بیری چوو بڵێت لە پایگاکە ی ڕیژیم کەس ئەو ٤٠ میتری نەهاتوەتەخوارێ بو مێز کردن کە تونێلەکەتان ببینن . خو ئەوان تا خوارەوەی کێوەکان باشووریش بە شوێن کۆڵبەرانی دێن و باکیان نیە. ڕاستی تائێستا نموونەیەک تان تێدا هەیە وێرابێتی ڕەخنەشتان لێ بگری یان شتی دیکەی بۆ خوێندن لەسەر دەست بێ ، بۆی مەگەڕێن نا نادۊزنەوە.

خەڵکی شیوە کار و هەڵسووڕانی مێشک بەتاڵەکانیشتان دەناسنەوە هەر وەک سەڵتەنەتی تەڵەبەکان چەند کەس خۆیان لە خۆپیشاندانی خەڵک دەقورتینن و بە خاو کردنەوەی وشەی )شە….هید نامرێ و هەڤاڵ (هەول ئەدەن بسەلمێنن مۆرکی ئێوەی پێوەیە. ئەوە نیە خەڵکی سنە لە خۆ پیشاندانی ئەم دواییە بە بۆنەی گیان لە دەست دانی ژینگە پارێز آن بە تێکڕا هاواریان دەکرد : داگیرکەری ئیسلامی قاتڵی رۊلەمانی و چەند مێشک بە تاڵ هاواریان دەکرد شە…هید نامرێ کەس وڵامی نەدایە . دواییش بە توندی هەڵویست تان بەرانبەر بە خەڵک گرت کە نابێ درۆشمی داگیرکەری ئیسلامی قاتڵی ڕۆلەمانی بدەن و غەڵەتە. خۆ خەڵک دەزانن کە ئێوە دژ بە سەربەخۆیی نەتەوەی کوردن و هەر وەها دەزانن کە ئیوە ناتانەوێ رێژێمی ئیسلامی بڕووخێ و ناتوانن حاشا لەوەش بکەن لە بەر ئەوەی هەر لە سەرەتاشەوە قەرارتان وابووە . هەر بۆیەش دژایەتی ویستی خەڵک دەکەن. ئەوە نیە هەر لە سەرە تاکانی درووست بوونی پژاک مەرحووم عەبدولڕەحمان حاجی ئەحمەدی لە مانگی – ئووتی ٢٠٠٧ چوو بۆ ئامریکا و واشینگتۆن لە وتوو وێژێکی لە نیوزمکس بە ڕوونی وتی ئێمەش وەکوو ئێوە نامانەوێت ڕێژیمی ئیسلامی ئێران بڕووخێ و باوشمان بۆ کۆمەکتان ئاوەڵایە. دەنا مەترسی رەخنە و کاریگەری شۆڕشی کوردستان لە سەر هەموو شوێنێک هەیە. ئەوە نیە ئێستاش هەر بەو پێیە بەرانبەر بە ڕۆژهەڵات دەجووڵێنەوە. بەڵام دڵنیا بن توانای بە لاڕێ بردنتان نابێ . ناکات بڵێن کوا بەڵگە و یان ئەوەش هەڵوێستی شەخسی ئەو بووە . ئەڵبەت خەمتان نە بێ بەڵگەش هەیە.
***********
لە دێڕی کوتایی دا ئەوەش بڵێم منیش وەک ئەوانی دیکە بە دڵخواز هاتمە ریزی پڕ لە شانازی کۆمەڵە و لە ئێستا دا پەیوەندی تەسکیلاتیم بە دڵخوازی خۆم نیە و بەڵام لە هەر هەڵسوکەوتێکی باشی ئێستاشی پشتیوانی دەکەم و بەش بە حاڵی خۆم بێدەنگ نابم سەبارەت بە تەبلیغاتی درۆ و ڕزیلانە و ڕشانەوە بە مێژو و ئەزموون و دەسکەوتەکانی کۆمەڵەو خەڵکی شۆڕشگێری ڕۆژهەڵاتدا . دەمتان داخەن

بڕووخێ کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرکەوێ خەباتی سەربەخۆیی لە کوردستان
مەنسوور سدقی ٦ی نوامبری ٢٠٢٥
.

لێدوانێک بەجێ بهێلە