ناونیشانی شەش کەسی دیکە لە گیانبەختکردووانی ڕاپەڕینی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی ئاشکرا بوو

ک.م.م.ک:

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە پشتڕاست کراونەتەوە، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ڕۆژانی پێنجشەممە ١٨ و هەینی ١٩ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، ناونیشانی شەش هاوڵاتیی کورد کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی ڕژیمی ئێران گیانیان سپاردووە، ڕاگەیەندرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتانە، ئەمیرمەهدی مورادی، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵانی خەڵکی لوڕستان، لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا لە ئیسلام‌شاری کەرەج شەهید کراوە. هەروەها عەلیڕەزا بیدەکی، گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵانی خەڵکی بجنوورد، لە تاراندا کراوەتە ئامانجی فیشەکی هێزە ئەمنییەکان و گیانی لەدەست داوە.
لە درێژەی ئەم شەپۆلەدا، ئاریان کەریمیان، هاوڵاتیی کورد و خوێندکاری دانیشتووی مەشهەد؛ ئیدریس دەرویشوەند، لە کوردانی ئەلوەندی قەزوین؛ پژمان فەخری، هاوڵاتیی خەڵکی کرماشان و مەهدی قەنبەری، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی ئیلام، لە کاتی گردبوونەوە ناڕەزایەتییەکاندا و بە زەبری فیشەکی هێزە ئەمنییەکان، گیانیان لە دەست داوە.

ق.ش

The post ناونیشانی شەش کەسی دیکە لە گیانبەختکردووانی ڕاپەڕینی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی ئاشکرا بوو appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە