دەسبەسەری سێ هاوڵاتی لە شارەکانی میاندواو، سنە و بیجاڕ

ک.م.م.ک:

ڕۆژی دووشەممە ١٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥ی کوردی، سێ هاوڵاتی کورد بە ناوەکانی سەردار سەیدڕەحیمی، خەڵکی گوندی “گامێش گۆلی” سەر بە شاری میاندواو؛ کارۆ مەنبەری، گەنجێکی تەمەن ١٩ ساڵانی دانیشتووی گوندی “حەسەناوا”ی سنە و ئومێد ئەڵڵامورادی، تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی بیجاڕ، بەبێ نواندنی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کران.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم کەسانە لە ماڵەکان و شوێنی کارەکانیاندا بە شێوازێکی هاوشێوە دەستگیر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن، هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییانە، لە بەردەستدا نییە.

ق.ش

The post دەسبەسەری سێ هاوڵاتی لە شارەکانی میاندواو، سنە و بیجاڕ appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە