تاران؛ بەردەوامیی بێسەروشوێنبوونی جەلیل جەفاکەش

ک.م.م.ک:

ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو بە ناوی جەلیل جەفاکەش، بەبێ نواندنی هیچ جۆرە حوکمێکی دادوەری، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئێرانەوە لە شاری تاران دەسبەسەر کرا.

سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ حەوتوو بەسەر کاتی دەسبەسەرکردنی ئەم هاوڵاتییەدا، تا ئێستاش هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر شوێنی ڕاگرتن، باری تەندروستی، دۆخی یاسایی و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵی، لەبەر دەستدا نییە. ئەم مژارە بووەتە هۆی نیگەرانیی بنەماڵەکەی و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ لە چارەنووسی ناوبراو.

ق.ش

The post تاران؛ بەردەوامیی بێسەروشوێنبوونی جەلیل جەفاکەش appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە