ئاشکرابوونی ناونیشانی سێ لە گیانبەختکردووانی خۆپیشاندانەکانی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییە پشتڕاستکراوەکان، ناونیشانی سێ هاوڵاتی کە لە ڕەوتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێران گیانیان سپاردووە، ڕاگەیەندرا.
پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوددی، “سەیران ساڵحی”، هاوڵاتیی خەڵکی بانە و خوێندکاری زانکۆی بەهەشتیی تاران، لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی شاری تاراندا کوژرا و هەروەها ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە تەرمی ناوبراو لە بەرامبەر وەرگرتنی بڕی ١٥٠ ملیۆن تمەن ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.
هەر لەو ڕۆژەدا، “جەلیل میلانلوویی”، هاوڵاتیی کورد، لە کاتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری ئەسفەرایەن گیانی بەخت کرد.
لە بەردەوامیی سەرکوتەکاندا، ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ بە ناوی “ئارین قاسمی‌نژاد”، کە خەڵکی کەنگاوەر و دانیشتووی ئیسلام‌شاری تاران بوو، بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژرا.

ق.ش

The post ئاشکرابوونی ناونیشانی سێ لە گیانبەختکردووانی خۆپیشاندانەکانی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە